
١. ده‌نگی ڕه‌سه‌ن دووه‌م سی‌دییه كه له ساڵی ٢٠٠٥
بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م سی‌دییه بریتیه له نوێكردنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردی به‌ڵام
جیاواز له به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشوو. دوو گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندان سه‌ڵاح مه‌جید و
مه‌حموود محه‌مه‌د تۆمار كراوه و موزیكم بۆ داناون كه ئاوازه‌كه‌ی ئاوازی
خۆیانه.
مه‌به‌ست له نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانیه ڕه‌سه‌نانه هه‌وڵدانێكه بۆ زیاتر
ناساندنه‌وه و ئاشنا كردنی ئه‌و گۆرانیبێژانه به نه‌وه‌ی نوێ.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و دۆست و براده‌رانه‌ی كه له‌م سی‌دی یارمه‌تییان داوم.

٢. سی‌دی Kurdish Remix
ئه‌م سی‌دییه له
چه‌ند پارچه
مۆسیقایه‌ك و چه‌ند گۆرانییه‌كی كوردی ڕیمیكس كرا‌و
پێكهاتووه (تێكه‌ڵكراو له‌گه‌ڵ موزیكی نوێ‌دا).
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه ڕیمیكسم كردوون، هه‌موویان له‌سه‌ر له‌سه‌ر
كاسێت تۆمار كرا بوون، به‌هۆی كۆن بوونیانه‌وه پاك نه‌بوون و به پێی توانا هه‌وڵم
داوه به كۆمپیوته‌ر پاكیان بكه‌مه‌وه و له‌گه‌ڵ موزیكی خۆمدا ڕیمیكسیان بكه‌م،
هیوادارم جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بێت.
